ژن وتی: من ماندووم تۆزێک بحه‌سینه‌وه
پیاو سه‌ری به‌رزۆ کرد ده‌ستی دایه به‌ر چاویو و وتی: تاقه‌ت بێنه ئه‌ونه‌مان نه‌ماوه
ژن له سه‌ر به‌ردێک دانیشت. سه‌رێکی خه‌مه‌کانی له گه‌رووی هه‌ڵواسرابوو ئه‌و سه‌ری تری له مه‌چه‌کی ده‌ستی پیاو خۆی توند کردبوو. وه‌ک ته‌نافێک نه‌یده‌هێشت له یه‌ک ون ببن.
ژن وتی: قه‌ت دلم بۆت ته‌نگ نابێت که‌ی بریار وا بوو ئاوا بیت؟! ئه‌و کاته‌ی وتم خۆشم ئه‌وێیت تۆ هه‌ر خۆت بوویتوو و منیش پڕ مشتێک خۆزگه‌و ئازار ئێستا من هه‌ر خۆمم له‌گه‌ڵ خۆزگه‌کانموو مشتێکی به‌سراو تۆیش هه‌موو ئازاره‌کانی من.
پیاو ته‌نافه‌که‌ی کێشا. خه‌مه‌کان له گه‌رووی ژن توندتر بوون. دیسان وه‌رێ که‌وتن. ژن به‌قه‌د درێژایی رێ بیره‌وه‌ریه‌کانی هه‌لکراندبوو. پیاو به‌قه‌د درێژایی رێ وتبووی: ئه‌م دابرانه به خواستی من نه‌بوو.
دوای پیاسه‌یێکی زۆر پیاو له‌رزۆک خه‌مه‌کانی له مه‌چه‌کی بچراندوو وتی گه‌ییشتیین. ژن هه‌وڵی دا ته‌نافه‌که له ملی ببچرێنێ به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌ستی کرد به هه‌ڵاتن .ته‌نافه‌که له داروو به‌رد گیری ده‌کرد. پیاو بێده‌نگ لێی ده‌روانی. ژن ئاوری نه‌دایه‌وه به‌ڵام پیته‌کان بێده‌نگ له زاری ده‌که‌وتنه سه‌ر عه‌رز. با پیته‌کانی له باوه‌ش گرتوو پڕ به ده‌شته‌که قیراندی: ئیتر دلم بۆت ته‌نگ نابێت.