ویستم به هێواشی له پلکانه‌کان بێمه سه‌ر ده‌مزانی خه‌وتووی. ده‌مزانی کاتێک خه‌وتووی به ده‌نگی هه‌نگاوه‌کانم خه‌وه‌ر ده‌بیته‌وه. له‌م بیره چێژم برد. ده‌نگی هه‌نگاوه‌کانم له خه‌و رایچله‌کانی.
وتم:ببوره نه‌مزانی خه‌وتووی
وتت:ده‌مزانی دییت ئێستا خه‌وم به تۆوه ده‌دی
- په‌نجه‌ره‌کان ده‌به‌ستم باران باریوه نه خۆش ئه‌که‌وی
- له‌گه‌ل هاتنه سه‌ری تۆ خه‌وم ئه‌دی. له پلکانه‌کان سه‌ر ئه‌که‌وتی هه‌نگاوێک به‌رز هه‌نگاوێک سووک.
- زۆرم پیاسه کردوه ده‌مویست له‌گه‌ل کازیوه‌ی به‌یانی بێمه لات.
- هه‌نگاوه‌کانت گالته‌یان پێ ده‌کردم. کاتێک به‌رز بوو ده‌مزانێ تۆی کاتێک هێواش بوو نه‌مده‌ناسیت.په‌نجه‌ره‌کان مه‌به‌سته.کاتێک به‌سراوه هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وه‌ی له‌م دیوه‌یه ده‌ست له بینم ئه‌نێ.
چاوێکم له دیوه‌که‌ت کرد.دیواره‌کان پر له وێنه‌ی قاپ گیراو بوون.
هه‌نگاوه‌کان شانۆیێکی سه‌یریان بۆت ساز کردبوو. ده‌وریان لێ دابووی له‌م لا بۆ ئه‌و لا ده‌ستیان ده‌کێشای. تۆیان ده‌خسته نێوه‌راستوو به ده‌ورتا سه‌مایان ده‌کرد.
خه‌وتی.به هێواشی له پلکانه‌کان هاتمه خوار.ئه‌مرۆ بۆ دوایین جار سه‌یرم کردی.
تالێکی قژت له ده‌ستت ئاڵاندوو وتت: ده‌یان برمه‌وه لێیان بێزار بووم.
وتم:هاتووم پێت بلێم……
- هیچ مه‌لێ ده‌زانم هه‌نگاوه‌کان بێزاریان کردووی به‌لام له رۆیشتنت زیز نابم.
بۆ دوایین جار سه‌یرم کردی.سه‌رم سوورما چۆن توانیم…..
ئێستا هه‌موو شه‌قامه‌کان له‌گه‌ل من هه‌نگاو ده‌نین. ده‌مانه‌وێ شاره‌که بپێچینه‌وه. ده‌مه‌وێ هه‌مووی له‌گه‌ل خۆم به‌رم. په‌نجه‌ره‌که‌ت لێ ببه‌ستم. درگاکه‌ت لێ داخه‌م سه‌مای هه‌نگاوه‌کانت لێ تێک ده‌م.
بلێی زیز ببی؟ نه‌ک له نه‌بوونم. پێشتر وتووته ئه‌وه زیزت ناکا.
سلام ..زوور جووان بوو
[پاسخ]